ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
شاعیری گەورەی کوردی "کوردی" دەڵێ: ئەی موسڵمانینە ! نابێ پێم بڵین چیم کردووە؟ دلبەرم بۆچی وەها دەستی لە خوێنم خستووە؟ پەنجەکەی خوێناویە ئێستا دەکا حاشا گوڵم سوێند دەخوا بە خودا دەڵێ بیللا ئەمن نەمکوژتووە چونکە ئەمڕۆ من شەهیدی کەربەلایی عەشقی تۆم هەروەکوو کەو پەنجەکانت وا بە خوێنم رشتووە چاوی مەستی فیتننە جۆکەت وەک سواری تورکمان خەرمەنی عەقڵ و دڵ و هۆشی بە غارەت بردووە پەرچەمت هەر وەک پەری تاوس کە دەدرەوشێتەوە هێندە نەرم و سافە وا قورئان دەخۆی تووکی قووە کێ خەلاسی دێ لە قوللەی قافی عیشقت چاوەکەم؟ زەحمەتە بیللا کە چونکە پڕ لە سیحر و جادووە ئەو سیا واڵا لە دەورەی گەنجەکەی روخسارتە پڕ عەجەب ماوم کەوا خۆمارە یاخۆ گیسووە؟ یا خوا دوور بێ لە چاوی بەد، تەماشاکان گوڵم هێندە باریکە قەدی، قورئان دەخۆی تاری مووە
نظرات شما عزیزان:
کد را وارد نمایید:
عکس شما
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**